عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بەهۆی گیانلەدەستدانی هادی غوڵام پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کەسوکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کردووە.

هادی غوڵام  کادرێکی دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، هەروەها یەکێک بوو لە نووسەر و رۆشنبیر و وەرزشوانانی دێرینی خانەقین.

 

دەقی پرسەنامەکەی عیماد ئەحمەد:

بەڕێزان کەسوکار و هاوسەنگەر و هاوڕێیانی تێکۆشەری دێرین و نوسەر و وەرگێڕ کاک هادی غوڵام

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی

ژیانئاوایی کاک ( هادی غوڵام )ی براو هاورێم  پێگەیشت .

کاک هادی کادرێکی دیاری یەکێتی نشتیمانی کوردستان بوو،  خۆشەوسیت و تێکۆشەری ناوچەی گەرمەسێر بوو  ...هەر بۆیە بە لەدەستدانی زۆر دڵ تەنگ و نیگەران بوین

داخەکەم....

هادیشمان بەدڵ شکاوی دایە شەقەیباڵ و فرینی ئەفسونی و سەفەری ئەبەدی خۆی کرد

هاورێیان....

هادیشمان لە کیسچوو

خانەقینەکەم ....

ئەزانم چەند غەمباری، بەداخەوە

زەمەنیش رۆژانە غەمبارتر دەکات

رۆژانە، هەر کوڵەو لە باخەکانت دەوەرێ

هەر دارەخورمایەو رەگی دەسوتێ

هادی غوڵامی تێکۆشەر و رۆشنبیر و دوبلوماتکار و وەرزشکاری شارەکەم سەری نایەوە و بوو بە میوانی هەتاهەتایی سەلام عەبدولرەزاق و ئیبراهیم عەرەب و مەحەمەد سایەخان و ئیبراهیم باجەلان و مامۆستا موحسین،  کادرانی دیار و بەناوبانگی یەکێتی لاوانی خانەقینی سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوو.

 

 بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین و هاوبەشی ماتەمیانین

لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد، سەبووری هەموو لایەکمان بدات

 

عیماد ئەحمەد

٢٧/٦/٢٠٢٥