وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ و تیمێکی تەکنیکی سەردانی هەرێم دەکەن و لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبنەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە هەولێر دوای گەیشتنی وەفدەکە کۆبونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە بارەی پرسی هەناردەی نەوت و ئەو کێشە و ناکۆکیانەی هەیە دەست پێدەکات.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم و ئەو لێکتێنەگەیشتنەی نێوان هەرێم و بەغداد گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و چاوەڕوانیش دەکرێت لەدوای کۆبوونەوەکە راگەیەنراوێکی هابەشیان هەبێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، کرێی گواستنەوە و دەرهێنانی نەوتی هەرێم یەکێکی دیکەیە لە تەوەری کۆبونەوەکە، هەروەها وەفدەکە هەموو دەسەڵاتییەکیان پێدراوە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.