"پیلانی شێواندنی ئارامی سلێمانی شکستی هێنا"
سام
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی باس لە پیلانێک دەکات کە بۆ تێکدانی ئارامی سلێمانی دانراوە و دەڵێت، "شکستی هێنا".
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه پیلانێك هه‌بوو له‌نێو خۆپیشاندانی مامۆستایان ته‌قه‌كرێت و رەوشی سلێمانی تێكبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاشكرابوونی، "پیلانی شێواندنی ئارامی سلێمانی شکستی هێنا".
سه‌رچاوه‌کە ئەوەشی خستوەتەڕوو، "پیلان هه‌بوو له‌نێو خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی مامۆستایان‌دا ته‌قه بكرێت و پشێوی دروست بكرێت و رەوشی ئه‌منی سلێمانی تێكبدرێت، ئه‌م كاره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مامۆستایانه‌وه نه‌بووه و نییه، به‌ڵكو لایه‌نێك به پیلان ویستویه‌تی ئه‌نجامی بدات".
ئاماژەی بەوەشدا، "ئه‌م زانیارییانه‌مان به وردی پێگه‌یشتووه، ته‌نانه‌ت جۆر و شێوازی تێكدانه‌كه‌شمان پێگه‌یشتووه كه لایه‌نێك ده‌یویست له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه ته‌قه بكات و خه‌ڵك بكوژرێت و رەوشی ئارامی و ئاسایشی سلێمانی تێكبدات"، "دوای دڵنیابوونه‌وه له زانیارییه‌كان و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیاندا، هێزه ئه‌منییه‌كانمان راسپارد كه له‌به‌ر رەوشی ئارامی سلێمانی، به هیچ جۆرێك ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌نجام نه‌درێت تا چیتر مامۆستایان نه‌بنه قوربانی رەوشی خراپی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، "ده‌ستگیركردنی ئه‌و مامۆستایانە له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه ئه‌وان سووربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه ئه‌نجام بده‌ن بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و به‌رنامه و پیلانه بن كه دژی ئه‌وان و ئارامی شاری سلێمانی داڕ‌ێژرابوو".
"له‌به‌ر ئه‌و رەوشە ناهه‌موارە و ئه‌و به‌رنامه و پیلانه نه‌بێت، هه‌رگیز شاری سلێمانی رێگری له هیچ خۆپیشاندانێكی مامۆستایان نه‌كردووه و له رابردوودا چه‌ندین خۆپیشاندانی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه و هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزه‌ری مامۆستایان و خۆپیشانده‌ران بوون"، سەرچاوەکە وای وت.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێشتریش كه له لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منیی سلێمانییه‌وه مۆڵه‌تی خۆپیشاندان نه‌درا و به مامۆستایان راگه‌یه‌ندرا كه رەوشەکە هه‌ستیاره، مه‌به‌ست له هه‌ستیاری دۆخی نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران نه‌بوو، به‌ڵكو زانیاری سه‌ره‌تایی سه‌باره‌ت به پیلانی تێكدانی شار هه‌بوو كه دواتر زانیارییه‌كان پشتڕاست كرانه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه "هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن به‌خه‌یاڵ پیلانی ئه‌وه‌یان هه‌بوو لەڕێگەی تێكدانی ئارامی شاره‌وه مه‌رامه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، هۆكاری رێگریكردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش له خۆپیشاندانی مامۆستایان ته‌نها بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و پیلانه بووه كه بۆ شێواندنی ئارامی سلێمانی داڕ‌ێژرابوو و خۆشبه‌ختانه شكستی هێنا".