دوای بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی عیراق بە روی جوڵەی فرۆکەوانیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەشتەکان دەستیپێکردەوە.

فڕۆکەخانی نێوەدەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقیەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەپێچەوانەوە ئەنجام درا

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە هێڵە ئاسمانییەکانی تریش بەپێی پلانی خۆیان دوایی رێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێبکەنەوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، فرۆکەخانەکانی عیراق گەشتەکانیان راگرتبوو، بەڵام لە ئەمڕۆوە گەشتەکان دەستیان پێکردەوە.