مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات
محەمەد رزگار
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات و دەڵێت: ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی رەوینەوەی یەکجارەکی ئەو بارە ناهەموار و گرژی و ئاڵۆزیەی رووی لە ناوچەكە کردووە.
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی....
بە بۆنەی ساڵی نوێی كۆچی یەكی موحەڕەمی 1447وە ، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین
ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی رەوینەوەی یەکجارەکی ئەو بارە ناهەموار و گرژی و ئاڵۆزیەی رووی لە ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەر كردبوو
هەر لەم بۆنەیەدا نزا دەکەین ئاشتی باڵی بەسەر ناوچەكەدا بكێشێت و گشت موسڵمانان بۆنەكانیان بە ئاسودەیی و پڕ خێر و خۆشی بكەنەوە
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان