کەشناسی: پلەکانی گەرما لە سەرانسەری هەرێم لە سەروو 40 پلەی سیلیزییەوە دەبن
هەساو ئەمیر
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما لە تەواوی هەرێم لە سەروو 40 پلەی سیلیزییەوە دەبن.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.
ئەوەش هاتووە، سبەینێ پلەکانی گەرما 1 بۆ 2پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :41 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان :46 پلەی سیلیزی