پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ خانەوادەی بەهجەتی مانگر
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچیی دوایی تێکۆشەری دێرین "بەهجەتی مانگر" پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی کرد .
دەقی پرسەنامەکە....
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی بەهجەت محمد امین (بەهجەتی مانگر)
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین کاک بەهجەت لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت هاوڕێیانی دەکەین.
بۆ ڕۆحی کۆچکردوو لەیەزدانی مەزن داواکارین جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و ئارامی بە بنەماڵە شەهید پەروەرەکەتان و گشت لایەک ببەخشێت
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان