بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە.

دەقی پرسەنامەکە

بەڕێز کاک کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی عەلی یاروەیس، باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم، هاوبەشی ماتەمتانم.

لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان