شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی بەهیە خانی کچی حامید بەگی جاف بڵاوکردەوە
سام
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی بەهیە خانی کچی حامید بەگی جاف بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە
زۆر غەمبار بووم بە کۆچی دوایی خانمێکی ئەسڵزادەی بەگزادەی جاف و هەڵەبجە (بەهیە خانی کچی حامید بەگی جاف).
بەهیە خان لەچاوی مندا بەگزادە شۆخە کوردەکەی لەندەن بوو، ژنێکی تاسەر ئێسقان کورد و کوردپەروەر، رۆشنبیر و بەوەفا، بەهەیبەت، خاکیی و شیرین گۆ، خاوەنی جوانییەک کەهەرگیز لەیاد ناکرێت.
ژنێک کەهەرگیز گوێی بە تەمەن و نەخۆشی نەئەدا و لەهەموو خۆپیشاندان و کۆڕ و کۆبونەوە وچالاکییەکدا لەپێشی پێشەوە بوو.
بۆ هەمیشە یادی بەهیە خان لەیادەوەری ئەو کەسانەدا دەمێنێتەوە کەبۆ چرکەیەکیش ناسیبێتیان، ئەو ژنەی کەشوێنەکەی هەرگیز پڕ نابێتەوە.
یادت بەخێر بەگزادە شۆخەکەی لەندەن، هاوخەم و هاوڕێی ڕۆژانی غوربەتم.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد