ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتەوە
هەساو ئەمیر
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 50 دوکان سوتاون.
ئاگر لە دوكانەكانی بازاڕی پرۆژەی رۆژ سیتی لە سلێمانی كەوتەوە و بە هۆیەوە 50 دوكان زیانیان بەركەوت، بەهۆی سەخستی شوێنەكەشی نەتوانرا ئاگرەكە لەماوەیەكی كەمدا كۆنتڕڵ بكرێت، ئەوەشبوە هۆی ئەوەی قەبارەی زیانەكانی ئەو روداوە گەورەبێت