لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک- هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکە بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، ئۆتۆمبێلێکی جۆری 'پیکئەپ' خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکدا کە بلۆکی بارکردووە.

لە ئەنجامی روداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێی دیکە برینداربوون، کە شۆفێر و سەرنشینی پیکئەپەکە بوون.