لە ناحیەی گردەسێن لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتیی شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا
لاوان
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بۆ جاری چوارەم لە ناحیەی گردەسێنی سنووری قەزای ئاكرێ لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتیی شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵدا روویداو و لە ئەنجامی شەڕەكەش كەسێك بریندارە و ماڵێكیش سوتا.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە ئاكرێ رایگەیاند، ئەو دوو بنەماڵەی شەڕەتەقە لەنێویاندا روویداوە كەسوكاری یەكترن و بریندارەكەش ژنێكە، كە كەسوكاری هیچ كام لە بنەماڵەكان نییە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ئەوەشی خستەڕو، شەڕە تەقەكە ماوەیەكی كەمی خایاندووە و دواتر هێزێكی زۆری پۆلیسی ئاكرێ لە شوێنی رووداوەكە بڵاوەیانپێكراوە بۆ كۆنترۆڵكردنی رەوشەكە.
پەیامنێری كوردسات نیوز راشیگەیاند، هەر لەسەر هەمان كێشەی كۆمەڵایەتی پێش دوو مانگ پۆلیسی ئاكرێ 22 كەسی لە هەردوو بنەماڵە دەستگیركردووە، بەڵام هێشتا كێشەكە بە چارەسەرنەكراوی ماوەتەوە.