بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی شەوکەت محەمەد دەکات
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەزای دەربەندیخان، بەشداری کرد لە پرسەی شەوکەت محەمەد رەسوڵ دایکی جەمال عەلی مینا.
لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا, سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە جەمال عەلی مینا و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، هیوای خواست ئەمە دواخەمی خانەوادە تێکۆشەرەکەیان بێت و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەکیان ببەخشێت.







