پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی کەریم شنگالی وەزیری پێشوی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
محەمەد رزگار
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ كەریم شنگالی، وەزیری پێشوی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی 75 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، هاوکات چەندین پرسەنامە ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی کۆچکردوو کراوە کە ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکانە...
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری کەریم شنگالی دەکات
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری کاک کەریم شنگالی
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی کەریم شنگالی
بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردووی بەرێز کەریم شنگالی
بۆ کۆچی دوایی بەرێز کەریم شنگالی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری ناوخۆی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین.بە داخەوە بۆ ئەم ناخۆشی و مەرگەساتە.
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو کەریم شنگالی دەکات و دەڵێت: کەریم شنگالی لەچەندین وێستگەی جیاوازی ژیانی سیاسەت و دەوڵەتدارییدا رۆڵی بینیوە وەک کەسایەتیەکی نیشتمانی و سەرڕاست.
دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی....
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کەریم شنگالی
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (کەریم شنگالی)م بیست.
کۆچکردوو کاک کەریم لەچەندین وێستگەی جیاوازی ژیانی سیاسەت و دەوڵەتدارییدا ڕۆڵی بینیوە وەک کەسایەتیەکی نیشتمانی و سەرڕاست. لەدەستدانی کاک کەریم مایەی نیگەرانی هەموو ئەو کەسانەیە کە رۆژێک لەڕۆژان کاریان لەگەڵ کردووە بەتایبەتیش ئێمە کە لە کابینەی حکومەتی هەرێم کاری پێکەوەیی و دەوڵەتداریمان کردووە.
بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمی خانەوادە و هاوڕێیانی کۆچکردووم و پرسەو سەرەخۆشیان لێ ئەکەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران