زیرەک خزر پێشمەرگەی دێرین و پارتیزان و مامۆستا کۆچی دوایی کرد و چەندین پرسەنامە ئاڕاستەی خێزان و کەسوکاری کراوە کە ئەمە دەقەکانیانە.

 

پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی 

 

بەڕێزانمان لە خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر زیرەک خزر

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و پارتیزان مامۆستا (زیرەک خزر)مان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات  و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک  ببەخشێت. 

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

 

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین زیرەک خزر

بۆ کۆچی  دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و پارتیزان  زیرەک خضر  ، لەناخی  دڵەوە پرسەو ماتەمی خۆمان  بە ئێوەی بەڕێز و گشت هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی  ڕادەگەیەنین 

لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو  بە بەهەشتی بەرین شاد بکات  و ئارامی بە  گشت لایەک ببەخشێت 

انا للە وانا الیە راجعون 

مەکتەبی سیاسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان