رێستۆرانتی باڵە خۆشەکەی فاخر هەریری داخرا
محەمەد رزگار
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریری داخست.
قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، رێستۆرانتی باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریری داخرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرباری ئەوەی کە پابەندی مەرجەکان نەبوە، مۆڵەتی کارکردنی شوێنەکە و کارمەندەکانیان نییە، ئەوەش یەکێکی دیکەیە لەسەرپێچییەکانی شوێنەکە.
قائیمقامییەتی سلێمانی راشیگەیاندووە، لەکاتی سەردانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دەرکەوتوە پابەندی هیچ یەکێک لەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبووە، بۆیە ئەو رێستۆرانتە داخرا و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.