بەپێی ڕاپرسییەک کەناڵی کوردسات لەلای هاووڵاتییان باشترین کەناڵی فەرهەنگی و کولتوورییە
رەوەز
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
بەپێی ڕاپرسییەک لە فەیسبووک، کەناڵی کوردسات لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە باشترین کەناڵی فەرهەنگی و کولتووریی دیاریکرا.
کەناڵی کوردسات لە راپرسییەک دا کە لەلایەن پەیجی "وێنە کۆنەکانی سلێمانی"ەوە، ئەنجام دراوە، بە رێژەی 96% لە دەنگەکان وەک باشترین کەناڵی کوردی لە بوارە فەرهەنگی، کلتوری و پەروەردەییەکاندا، لەلایەن هاووڵاتیانەوە هەڵبژێردراوە.
ئەم ئەنجامە، پشتگیریی هاووڵاتیان نیشان دەدات لە شێواز و سیاسەتی کەناڵی و بەرنامە جۆراوجۆرەکانی کەناڵەکە لە بوارە جیاوازەکانی کولتوور و فەرهەنگی کوردی.
لە کۆمێنتەکان دا، بینەرانی کوردسات، سوپاسی کوردسات دەکەن، بۆ هەوڵەکانی لە دەوڵەمەندکردنی کولتوری کوردی بە بەرهەمی باش و شێوازی کارکردنی جدی لە بوارە جیاوازەکاندا.
کوردسات کە لە یەکی کانوونی دووەمی ساڵی 2000 لە سلێمانییەوە دەستی بە کارکرد، بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی بەرنامە کلتوری، فەرهەنگی و پەروەردەییەکان بە زمانی کوردیی ناوەندی.
کوردسات، بە دروشمی "کوردسات ماڵی هەموانە" بەردەوام دەبێت و سوپاسی هەموو بینەران و لایەنگرانی دەکات بۆ سەرنج و رەخنەکانیان، هەروەها بەڵێندەدەدات کە بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی زیاتری بەرنامەکانی و بەدوور بوون لە هەر جۆرە بەسیاسیکردنێک بۆ ئەوەی هەمیشە وەک چەپکە گوڵە سپیەکە و ماڵی هەمووان بمێنێتەوە.