بەراورد بە 30 ساڵی رابردوو مانگی ئایاری ئەمساڵ فێنکترین ئایار بووە
هەساو ئەمیر
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم بەپێی ئامارێک کە بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی، بەراورد بە 30 ساڵی رابردوو مانگی ئایاری ئەمساڵ فێنکترین مانگی ئایار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی مانگی ئایار لە 30 ساڵی رابردوودا 42 پلەی سیلیزی بووە، بەڵام ئەمساڵ بەرزترین پلە لە دهۆک و هەولێر 40 پلەی سیلیزی بووە و لە سلێمانیش 39 پلە بووە.
بەگشتیی مانگی ئایاری ئەمساڵ سەرەڕای کەمی رێژەی بارانبارین بەڵام لە رووی کەشەوە نزمی پلەکانی گەرمای پێوە دیار بوو.
لەپاڵ ئەوەشدا، رێژەیەکی زۆری خۆڵبارین و رەشەبای تێدا بووە و زۆرجار خێرایی با دەگەیشتە سەروو 50 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.