بایكۆتی پزیشكانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەندی هەولێر پێ دەنێتە رۆژی دووەمەوە و تەندروستی هەولێریش بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ئەو پزیشكانە لە نەخۆشخانە تایبەتەكان و بڕینی مووچەكەیان بۆ ماوەی یەك رۆژ.

بەگوێرەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، كە ئاڕاستەی نەخۆشخانە تایبەتەكان كراوە تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لەپێناو بەرژوەندی گشتی و بەردەوامبوونی كار لە نەخۆشخانەكان، بڕیاریداوە بە سزادانی ئەو پزیشكانەی لە شوێنی كارەكانیان ئامادەنە بوون. 

لە نووسراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەو پزیشكانەی رۆژی شەممە بایكۆتی دەوامیانكردووە لە نەخۆشخانە گشتییەكان، بە بڕینی مووچەی یەك رۆژ و بە نەهاتوو هەژمار دەكرێن.

هەروەها، لە نووسراوەكەدا بۆ نەخۆشخانە تایبەتەكان ئاماژەبەوەكراوە، ئەو ژمارە پزیشكەی لە نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی بایكۆتی دەوامیانكردووە، نابێت لە نەخۆشخانە تایبەتەكان دەوام بكەن، بە پێچەوانەوە نەخۆشخانە بەرپرسیاردەبێت و دادەخرێت.

لە رۆژی شەممەوە، پزیشكانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سنووری هەولێر كە ژمارەیان لەنێوان 400 بۆ 600 پزیشكە بایكۆتی دەوامیان راگەیاندووە و داوای دامەزراندنی پزیشكانی نوێی و دیاریكردنی وادەی دامەزراندنیان دەكەن، داواش دەكەن سیسمی پلەبەندی پزیشكان وەك خۆی بمێنێتەوە.

May be an image of ticket stub and textMay be an image of ticket stub, blueprint, map and textMay be an illustration of blueprint, ticket stub and text