دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
سام
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری دەستگیر کرد و دەستی بەسەر بڕی دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) گرت.
لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە: رۆژی 3ـی 6ـی 2025 لەسنووری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچالاکییەدا توانرا دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) لەگەڵ چەکێکی بێمۆڵەت و دوو ئۆتۆمبێل کە بەکارهاتبوون بۆ گواستنەوەی مادەکە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەئێستادا بازرگانان بەبڕیاری دادوەر بەمادەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.