لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا و توشبووەکە پیشەی ئاژەڵدارە.

ئەمیر عەلی لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ بە کوردسات نیوزی راگەیاند: حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە زاخۆ تۆمارکراوە و توشبووەکە تەمەنی 28 ساڵە.

ئاماژەی بەوەشکرد، توشبووەکە خەڵکی ناحیەی بێگوڤای سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە و پیشەی ئاژەڵدارە.

ئەمیر عەلی راشیگەیاندووە، دوای دوو رۆژ لە تێکچوونی رەوشی تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و دوای ئەنجامدانی پشکنینی تای خوێنبەربوون، پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا رەوشی تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.