وەزارەتی دەرەوەی چین: کورد نەتەوەیەکی گرنگە لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا
سام
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سام
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، لە مانگی 10 پرۆژەیاسای بودجەی 2027 ئامادەدەبێت و گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ دابینكردنی موچە.
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، پێش سەردانەكەی عەلی زیدی كابینەكەی تەواو دەكرێت و پۆستەكان پڕدەكرێنەوە بڕیاریشیداوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی كاندید نەكات و حزبی دانەمەزرێنێت.
دەشڵێت، عیراق پێویستی بە قەرزی دەرەكی نییە و ئابورییەكەی روی لە باشبوونی راستەقینە كردووە و پرۆژەیاسای بودجەی 2027 لە مانگی 10 ئامادەدەبێت و رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.
راشیگەیاند، حكومەت گەرەنتی تەواو دەداتە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەم بابەتە رۆڵی دەبێت لە دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا خۆی کاندید نەکات و لە نیوەی یەکەمی مانگی حەوتدا کابینەی حکومەتەکەی تەواو دەکرێت، هەروەها لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دڵنیای دا کە کێشەی نابێت.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا خۆی کاندید نەکات و چاوی لە دروستکردنی هیچ پڕۆژەیەکی سیاسی یان حزبی نییە.
وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد، دەوڵەت تەواوی گەرەنتییەکان بۆ کۆمپانیاکارەکانی بواری نەوت لە عیراق دابین دەکات، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوە پەیوەندیدارە بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە.
لەبارەی تەواوکردنی کابینەی حکومەتەوە، حەیدەر عەبودی دەڵێت؛ پرۆسەکە پێش سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەمریکا تەواو دەبێت، کە تێیدا سەرۆک وەزیران چەندین مەلەفی گرنگ تاوتوێ دەکرێت، لە سەروشیانەوە مەلەفی ئابوری و پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەستی دەوڵەتدا.
ناوبراو جەختیکردەوە سەرۆک وەزیران مەلەفی گەندەڵی بە مەترسیدارترین کێشە بۆ سەر وڵات و سیستمی سیاسی دەزانێت، بۆیە بڕیاردراوە پێداچوونەوە و وردبینی بۆ سەرجەم گرێبەستەکانی رابردوو بکرێت و پڕۆسەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبێت و سەرجەم تۆمەتباران دەگرێتەوە بەبێ گوێدانە ناونیشان و پێگەیان..
وتەبێژی حکومەت دڵنیای دا، کە حکومەت پەنا بۆ قەرزی دەرەکی نابات و نیشانەکانی چاکبونەوەی ئابوری دەرکەوتوون، بە شێوەیەک کە یاسای بودجەی ساڵی 2027 لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.
بە پێی داتاكانی ئەمریكا هەناردەكردنی نەوتی عیراق بۆ واشنتۆن لە ماوەی هەفتەیەكدا دابەزیوە بۆ سفر.
داتاكانی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریكا، كە ئەمرۆ یەكشەممە بڵاوكرانەوە، نیشانیدەدەن كە هەناردەكردنی نەوتی خاوی عیراق بۆ ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا دابەزیوە بۆ ئاستی سفر، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشووتردا گەیشتبووە 107 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
ئەمە دووەم جارە لەمساڵدا بەهۆی داخستنی گەروی هورمزە هاوردەكردنی نەوتی عیراق بۆ واشنتۆن بگاتە سفر، هەر بەپێی داتاكان، وڵاتی كەنەدا زۆرترین هەناردەی نەوتی بۆ ئەمریكا كردووە كە زیاتربووە لە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.