هونەرمەند و شێوەکاری دیاری کورد قەرەنی جەمیل کۆچی دوایکرد
رەوەز
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
کەمێک پێش ئێستا هونەرمەندی شێوەکار، قەرەنی جەمیل، لە تەمەنی 71ساڵیدا، لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
قەرەنی جەمیل لە ساڵی 1954 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و لە ساڵی 1977 بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا بەدەستهێناوە.
ساڵی 1984 کۆرسی یەک ساڵەی (لیتۆگراف)ی لە ئیسپانیا تەواوکردووە و یەکەمین پیشانگەی تایبەتیی خۆی لە ساڵی 1977 لەهۆڵی (ئەیوبیە)ـی شاری هەولێر کردووەتەوە.
بەشداریی زیاتر لە (40) پیشانگەی هاوبەشدا کردووە لە (بەغدا، هەولێر، ئیتاڵیا، بەرشلۆنە، ئەلمونێیکەر، ڤالێنسیا، بڕۆکسل، کۆپنهاگن، هۆڵندە و پۆڵنیا).