لە روداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون
محەمەد رزگار
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
کەمێک لەمەوپێش لە سەر رێگای سەرەکی عەربەت نزیک گوندی خەراجیان روداوێکی هاتووچۆ رویداوە کە گیانلەدەستدان و برینداربوون و زیانی قورسی لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئوتومبێلێک لە جۆری تۆیۆتا شۆفێرەکەی بەخێراییەکی زۆر رۆیشتووە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە رێگا و ئاراستەی خۆی لایداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکە خۆی کێشاوە بە بەربەستی ئاسنینی نێوان هەردوو رێگاکە پاشان پەڕیوەتەوە بۆ سایدی بەرانبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندا،
هاوتوچۆی سلێمانی راشیگەیاندووە، لە دەرئەنجامی ئەو پێکدادانە شۆفێری هۆنداکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینی تەنیشت شۆفێری هۆنداکە بەسەختی برینداربووە و شۆفێری پرادۆکە برینداربووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شوێنی روداوەکە ئامادەبوون و هاتوچۆ بە ئەرکی خۆی هەستاوە و کەشف و هێڵکاری بۆ رووداوەکە کردووە