بە بەشداری قوباد تاڵەبانی و بەناونیشانی (پێکەوە بۆ ئاشتی و خۆشەویستی) یارییەکی دۆستانە لەنێوان دوو هەڵبژاردەی یاریزانە دێرینەکانی عیڕاق و سلێمانی ئەنجامدەدرێت.

بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یارییەکی دۆستانە لەنێوان هەڵبژاردەی یاریزانە دێرینەکانی سلێمانی و هەڵبژاردەی یاریزانە دێرینەکانی عیراق بەڕێوەدەچێت و تێیدا قوباد تاڵەبانی بەشداری دەکات و یاری بۆ هەردوو لایان ئەنجام دەدات.

یارییەکە ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی 6ـی 2025، سەعات 7:30 ئێوارە لە یاریگای یانەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

پێش یاریەکەش یاریزانانی هەردوولا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یان کرد و تاجەگوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر ەمزارەکە دانا.