لە پرۆژە نوێیەکەی ئاوی هەولێر چەند کرێکارێک لەکاتی کارکردندا کەوتنە ژێر خۆڵەوە
هەساو ئەمیر
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، لە پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر پێنج کرێکار لەکاتی کارکردندا کەوتنە ژێر خۆڵەوە و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای نزیکەی دوو سەعات لە روداوەکە کرێکارەکان رزگار کراون و لە ژێر خۆڵەکە هێنراونەتە دەرەوە.
وتیشی، دوای ئەوەی سەرجەم کرێکارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەوە و بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
روداوەکە بە جۆرێک بووە، کە لەکاتی کارکردندا، خاک و خۆڵی یەکێک لە بۆڕییەکانی ئاو داڕماوە و ئەوانیش کەوتوونەتە ژێر خۆڵەکەوە.