لە بڕیارێکی نوێدا کۆمپانیاکانی دراوی ئەلیکترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەکان دادەخرێت، هەروەها حکومەتی هەرێم دەڵێت: لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە پێکدەهێنرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە بڕیارێكی نوێدا، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ داخستنی كۆمپانیاكانی دراوی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان پێكدەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گشتانێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی نوسراوی رێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عیراق، تایبەت بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان.

ئەوەشی ختەڕوو، كاری پێویست بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت، بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەو بوارەدا لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا كار دەكەن.