ئاسایشی هەولێر: تۆمەتباری کوژرانی ژنەکەی گەڕەکی دریم سیتی دەستگیرکرا
محەمەد رزگار
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
تۆمەتباری روداوی کوشتنی ژنەکەی گەڕەکی دریم سیتی دەستگیرکرا، هەروەها ئاسایشی هەولێر دەڵێت: تاوانەکە بە چەکی جۆری دەمانچەی بێ مۆڵەت ئەنجامدراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م ، خ ، ش) مان دەستگیر کرد ،کە لە رۆژی 31-5-2025 لە گەڕەکی دریم سیتی شاری هەولێر ،لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری (دەمانچە) ی بێ مۆڵەت ، هەڵساوە بەکوشتنی هاوسەرەکەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند خولەکێک لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لەلایەن هێزەکانمانەوە نزیک لە شوێنی روداوەکە دەستگیر کرا.