پەروەردە وادەی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 9ی راگەیاند
هەساو ئەمیر
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 9ی راگەیاند و بەپێی راگەیەنراوەکە، رۆژی 16ی ئەم مانگە دەست بە یەکەم تاقیکردنەوە دەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، رۆژی 16ی ئەم مانگە دەست بە تاقیکردنەوەکان دەکرێت و رۆژی 30ی مانگ کۆتا تاقیکردنەوە بەڕێوەدەچێت.
رۆژانە تاقیکردنەوەکان سەعات 8:00ی بەیانی دەست پێ دەکات و خوێندکارانی سەرجەم قوتابخانەکان بە دەرەکی و ناحکومییەکانیشەوە لە هەمان کاتدا تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشووی رەسمی بکەوێت، ئەوا تاقیکردنەوەکە دەچێتە رۆژی دوای ئەو و بە هەمان خشتە بەردەوام دەبێت.