مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە بەبۆنەی 50 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەوە.

دەقی پەیامەکە

بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان.

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.  

لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان و  شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بەجێگەیانی ئەرکە هاوبەشەکانمان لەم قۆناخە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکارییە دا و،  پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان.

 

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان