مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو حزبە دەکات.

دەقی پەیامەکە

بەرێز / كاك بافڵ تاڵەبانی ـــ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بەرێزان / ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی

سڵاو و رێز .. 

بەبۆنەی یۆبیلی ئاڵتونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین و لە رێگەی ئێوەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین .

پەنجا ساڵە یەکێتی نیشتمانی کوردستان رۆڵێکی کارا دەگێرێت لە گۆڕەپانی رزگاریخوازی کوردستان و لەو پێناوەدا قوربانیەکی زۆری بەخشیووە .

لەم بۆنەیەدا جێگای خۆیەتی رۆڵی کاریگەری خوالێخۆشبوو مام جەلال بەرز بنرخێنین، هیوادارین یەکێتی درێژه‌ بدات بە هەمان رێرەوی چەپکە گوڵی مام جەلال .

 

دووبارە پیرۆز بێت

                                       

مه‌كته‌بی سیاسی

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

1/6/2025