سەرۆکی هەرێم: جەخت لە ئامادهيى و رۆڵی گرنگی یەکێتى لە پرۆسهى سياسيى كوردستان و عیراق دهكهينهوه
هەساو ئەمیر
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يهكێتى، شایستەی رێز و پێزانینە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "لەم یادهدا بە رێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئهو شەهید و تێکۆشەرانه بەبیر دەهێنینەوە کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، قوربانیيان بۆ ئازادى داوه".
دەقی پەیامەکەی نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم:
له یادی (50) ساڵەی دامەزراندن و يۆبيلى زێڕينى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، گهرمترين پيرۆزبايى پێشكهش به بەڕێزتان و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەکێتيی نيشتمانيى كوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
لەم یادهدا بە ڕێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئهو شەهید و تێکۆشەرانه بەبیر دەهێنینەوە کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، قوربانیيان بۆ ئازادى داوه. كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يهكێتى، شایستەی ڕێز و پێزانینە.
جەخت لە ئامادهيى و ڕۆڵی گرنگی یەکێتى لە پرۆسهى سياسيى ههرێمى كوردستان و عێراقدا دهكهينهوه. هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی بەهێزى پتهوکردنی یەکڕيزيى نیشتمانی و پێکەوەیی لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتهکانی کوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييهكان، ههروهها بۆ کارکردنی هاوبەش لهپێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلى كوردستان.