ئەمڕۆ لە هەرێم تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 12 دەستی پێ کرد و لە سەرجەم شارەکانی هەرێمەوە خوێندکاران چوونە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و دەستیان بە تاقیکردنەوە کرد.

ئەمڕۆ یەشەممە، 1ی حوزەیران، پۆلی 12ی ئامادەیی یەکەم تاقیکردنەوەی نیشتمانیی خولی یەکەمی وەرزی خوێندنی 2024-2025یان دەست پێ کرد و لە سەعات 7:30 خولەکی بەیانییەوە لە هۆڵەکانی خوێندان.

بۆ خوێندنی ئەمساڵ، بە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمەوە 115 هەزار و 787 خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.

خوێندکارەکان بەسەر زیاتر لە دوو هەزار هۆڵدا دابەشکراون و سێ هەزار و 81 سەرپەرشتیار چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەکەن.

قۆناغی 12ی ئامادەیی دوایین قۆناغی پەروەردەییە لە هەرێم، خوێندکاران لەدوای بڕینی ئەو قۆناغە دەچنە پەیمانگە و زانکۆکانی سەر بە خوێندنی باڵا، ئەوەشی دیاری دەکات لە چ بەشێکدا بخوێنن ئەو نمرەیەیە کە لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی بەدەستی دەهێنن.