حامید حسێن تەمەن 62 ساڵ دانیشوی کۆمەڵگای نەسرە تەرمەکەی لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
محەمەد رزگار
٣١ی ئایاری ٢٠٢٥
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا لە کۆمەڵگەی نەسر دۆزایەوە، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە هیچ پەیوەندییەکی بەکاری تاوانکارییەوە نییە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: هاووڵاتییەک بە ناوی حامید حسێن کە تەمەن 62 ساڵ بووە تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە چەند رۆژێک لەمەوپێش گیانی لەدەستدابوو.
وتیشی: بەپێی لێکۆڵینەوەکان هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی پەیوەندی بە کاری تاوانکاری نییە و دوای رەوانەی کردنی تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی سلێمانی دەرکەوتووە چەند رۆژێک لەمەوبەر بە نەخۆشی گیانی لەدەستداوە.
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاووڵاتییە دانیشتوی کۆمەڵگەی نەسرە و ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.