شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و رایگەیاند: هێشتا روانگەی سەرۆک مام جەلال و رێبازەکەی بنەمایە بۆ ئەوانەی کە باوەڕی تەواویان بە ئایندەیەکی بە هێز و یەکریز هەیە.

 

دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق....

ئەم ئێوارەیە بۆ یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر مەزاری مام جەلال کۆبووینەوە وەک رێزێک لە خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەی.

بەوپەڕی پێزانینەوە خولەکێک بێدەنگ راماین  وەک هاوخەمیی بۆ خزمەتی بەردەوامی لە پێناوی کوردستان و عیراقدا.

گوڵەباخی سپیمان پێشکەش کرد بۆ دەربڕینی غەمباری بەلەدەستدانی و پێکەوە پەنجا مۆممان داگیرساند کە هەر مۆمێکیان  ساڵێکی تەمەنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.

هێشتا روانگەی مام جەلال و رێبازەکەی بنەمایە بۆ ئەوانەی کە باوەڕی تەواویان بە ئایندەیەکی بە هێز و یەکریز هەیە.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

خانمی یەکەمی عیراق