لەهەولێر ژنێک بە دەستڕێژی گوللـە دەکوژرێت و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە.

پەیامنێری کوردسات نیوز: ئێوارەی ئەمرۆ لەشەقامی 40 مەتری هەولێر بەهۆکاری نادیار ژنێک بە نۆ گوللـە کوژرا و تائێستا بکوژەکەش دەستگیرنەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، روداوەکە لە گەڕەکی بەختیاری رویداوە و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی: ژنەکە خەڵکی هەولێرە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە دەستپێکردووە.