حزبی شیوعی چین پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٥
حزبی شیوعی چین بەبۆنەی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی دەکات و دەڵێت: هیواخوازین حزبەکەتان بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بەردەوام بێت لە پێشکەوتن و رۆڵی کارا لە گەشەسەندنی ئابوری و کۆمەڵایەتی عیراق بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.
دەقی پەیامەکەی حزبی شیوعی چین:
نامەی پیرۆزبایی بەشی نێودەوڵەتی کۆمیتەی ناوەندی CPC:
بەبۆنەی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشی نێودەوڵەتیی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی چین پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی یەکێتی دەکات.
هیواخوازین حزبەکەتان بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بەردەوام بێت لە پێشکەوتن و ڕۆڵی کارا لە گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی عیراق بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.
حزبی شیوعی چین گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە عێراق دەدات و ئامادەیە زیاتر ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە حوکمڕانی دەوڵەت لەگەڵ یەکێتی قووڵتر بکاتەوە، هەروەها یارمەتی پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی چین و عێراق دەدات کە سوود بە هەردوو وڵات و گەلەکەیان بگەیەنێت.
بەشی نێودەوڵەتی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین
