پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ چین؟
هەساو ئەمیر
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کەش جێگیر دەبێت و ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور ، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەراورد بەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :36 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی