پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند؛ لە روداوێکی هاتوچۆدا لە زاخۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی تر بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، ئەمشەو لەسەر جادەی سەرەکی قەزای باتیفای سنووری زاخۆ، شۆفێرێک کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە.

لەئەنجامی ئەم روداوەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە "گوڤان زوهیر" گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی تر بریندار بوون.

وێنەی شپفێری ئۆتۆمبێلەکە، کە لە روداوەکەدا گیانی لەدەست داوە.