وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی نۆ دەکاتەوە
رەوەز
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەكەینەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی خولی یەكەم لە ئەپڵیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) بەردەستە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەكەینەوە كەوا لە ئێستادا ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی خولی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2024 -2025 لە ئەپڵیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستمی كارپێكردنی Android و IOS بەردەستە .
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كار لەسەر دوایین ڤێرژنی ئەپدەیتكراوی ئەپڵیكەیشنەكە بكەن.