فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی موچەی هەرێم رەتدەكەنەوە.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارەكەی تەیف سامی وەزیری دارایی نایاساییە و دژی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵییە.

باسی لەوەشكرد، لە داهاتوودا وەكو فراكسیۆنە كوردستانییەكان هەڵوێستی دیكەیان دەبێت و پێویستە لایەنە كوردییەكان بەردەوام هاوهەڵوێست بن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەسەر بڕیارەكەی وەزیری دارایی عیراق تایبەت بە نەناردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم، فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغداد كۆبوونەوە و هاوهەڵوێستی خۆیان لەوبارەوە دووپات كردەوە.