کەشناسی هەرێم پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن و بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵ بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و رۆژهەڵاتی هەرێم 'پارێزگای سلێمانی'، پاشان بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت و ئاسمان ئاسایی دەبێتەوە.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمجۆرە دەبن:

هەولێر: 34  پلەی سیلیزی

سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی

دهۆک: 32  پلەی سیلیزی

کەرکوک: 35 پلەی سیلیزی 

زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی

سۆران: 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی