بەهۆی بوونی سیسرک و مێرووی زۆر؛ سەمونخانەیەک لە سلێمانی داخرا
هەساو ئەمیر
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی هەبوونی سیسرک و مێرووی زۆر لە شوێنەکەیدا، سەمونخانەیەک لە گەڕەکی کانی بای سلێمانی داخرا.
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خراپی و ناتەندروستی شوێن و شێوازی ئامادەکردنی خواردن، لیژنە هاوبەشەکان سەمونخانە و کارگەیەکی دروستکردنی شیرینی لە گەڕەکی کانی با لە نزیک شاری سپی داخست.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی راپۆرتی لیژنەکان، لەناو کۆگا و شوێنی ئامادەکردنی خواردن و لەناو بەشێک لە خواردنەکاندا سیسرک و مێرووی جۆراوجۆر بینراوە.
ئەوەش هاتووە، لەو شوێنەدا هیچ مەرجێکی تەندروستی جێبەجێ نەکراوە، بەوهۆیەوە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە داخراو خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.