وردبینی لە لیستی موچەی مانگی پێنج دەستی پێ کرد
سام
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییی حکومەتی فیدراڵی لە بەغداد بە کوردستان نیوزی راگەیاند کە دەستیان کردووە بە وردبینی لە لیستی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی وردبینیەکە زۆر درێژخایەن نییە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی پێش جەژنی قوربان موچەی فەرمانبەران رەوانە بکرێت.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند کە لەدوای دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵی، ئەگەر هیچ کۆسپ و رێگرێک نەیەتە پێش، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەکرێت.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدا دێت کە فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕوانی وەرگرتنی موچەی مانگی پێنجن.