کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، خۆڵبارین دەست پێ دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن. دەشڵێت، شەپۆلی خۆڵبارینەکە عیراق دەگرێتەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با، ئەگەری خۆڵبارین هەیە لە هەندێک ناوچە بەتایبەت لە کاتەکانی ئێوارەدا، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەیی هاوشێوەی دوێنێ دەبن.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری خۆڵبارین، پلەکانی گەرماش 4 بۆ 6 پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسی رایگەیاندووە، لە شەوى چوارشەممەدا، لە ئەنجامى شەپۆلى خۆڵبارین بۆسەر ناوەڕاستى عێراق ئەگەرى هاتنى بەشێک لەو تۆزوخۆڵە هەیه بۆ ئاسمانی هەرێم.

دەشڵێت، ئەمڕۆ خێرایی با زیاد دەکات و هەندێک جار دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن:

هەولێر :  33  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک :   33  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی 

زاخۆ:  34 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :33 پلەی سیلیزی

سۆران :  31 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان :36 پلەی سیلیزی