بەهۆی جەژنی قوربانەوە، وەزیری خوێندنی باڵا چواردە رۆژ پشوو بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات رادەگەیەنێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆى نزیکبونەوەى جەژنی قوربانى پیرۆز و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محەمەد بڕیاریدا خوێندکاران لە رۆژی 30ـی5ـی 2025 دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان تا 13ـی-6ـی 2025 بۆ ماوەی 14 رۆژ.

ئامەژەی بەوەشکرد، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.