هێشتا وربینی لە لیستی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێنەکردووە، بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز لیستی موچەکە هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

محەمەد عەبدولرەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا هەندیک لە دام و دەزگا  و دەستەیەک لە عیراق موچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە، بۆیە وردبینی لە لیستی موچە فەرمانبەرانی هەرێم دەستی پێنەکردووە.

وتیشی، سەرچاوەیەک لە وەزراەتی دارایی بۆ کوردسات نیوز ئاشکرایکردووە، هیچ مەترسییەک لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە و بڕیاری خەرجکردنی موچە هیچ پەیوەندییەکی بە ئامادەبوونی تەیف سامیەوە نییە، ئەگەر ئامادەش نەبێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری لێدەدرێت و خەرجدەکرێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژنی قوربان رێکارەکانی وردبینی تەواو بکرێت و بەغداد پارەکە رەوانەی هەرێم بکات.