لە سلێمانی دوو شەقامی سەرەکی بەربەست دەکرێت
محەمەد رزگار
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥
شارەوانی سلێمانی سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، سبەینێ شەقامی سەرەکی هەواری شار بە هەردوو ئاڕاستەی رۆشتن و هاتن بەرەو پارکی هەواری شار و یەکتربڕی کۆبانێ بەربەست دەکرێت.
بەشی پرۆژەکانی شارەوانیی ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییانی شاری سلێمانی بە گشتی و شۆفێران بە تایبەتی دەکاتەوە، سبەینێ، شەقامی سەرەکی هەواری شار بە هەردوو ئاڕاستەی رۆشتن و هاتن بەرەو "پارکی هەواری شار" و "یەکتربڕی کۆبانێ" بەربەستدەکرێت، شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، بەمەبەستی قیرتاوکردنی چینی کۆتایی شەقامەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سنووری پڕۆژەکەدا لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی "شەقامی هەواری شار و ئەندەرپاسی ناسراو بە والی" کە لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری شار جێبەجێ دەکرێت.
شارەوانی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات شەقامە خزمەتگوزاریەکان وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

