داهاتی نانەوتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 24 ملیار دینار بووە
محەمەد رزگار
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥
داهاتی نانەوتی هەفتەیەی رابردووی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 24 ملیار دینار بووە.
ماڵپەری شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەكات بڵاویکردەوە، داهاتی هەفتەی رابردوو زیاتر لە 24 ملیار و 345 ملیۆن دینار بووە.
بەپێی داتای ماڵپەرەکە، بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، داهاتی سلێمانی 8 ملیار دینار زیادی کردووە.
هاوكات بەپێی ماڵپەری شەفافیەت، داهاتی نانەوتی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 320 ملیار و 786 ملیۆن دینار بووە.