سێ کەس لە روداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان سوتان
سام
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥
روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی کەلار باوەنور رویدا و بەهۆیەوە سێ سەرنشین تیایدا گیانی لەدەست دا و یەکێک لە سەرنشینەکانیش بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە شوێنی روداوەکە رایگەیاند: روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ رویداوە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون کە چوار هاووڵاتی تێدابووە بە ئاڕاستەی ناحیەی باوەنور دەرۆشت و لە نزیک گوندی قولەبەرز کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و لە پاش کەوتنە خوارەوەی گڕی گرتووە و بووەتە هۆی سوتان و گیانلەدەست دانی سێ لە سەرنشینەکان و بریندار بوونی کەسێکی تریان.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی؛ ئەو چوار هاووڵاتییە دانیشتووی کەلارن و ئەو سێ کەسەشی گیانیان لەدەستداوە ناویان " شەهیاد هیوا و یوسف ئەکرەم و میران ساڵح"ە و لە مەرزی پەروێزخان کاردەکەن و بۆ گەشتکردن لە رێگادا بوون بەرە سەیرانگای سەرتەک و توشی ئەو روداوە بوون.
زانیاری زیاتر دەربارەی روداوەکە: